چەند بەرپرسێكی ئەمریكی نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

خواكوڕك

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لەهەواڵێكی تایبەتدا ئەوەی بڵاو كردەوە، كە 23 بەرپرسی دیاری ئەمریكی لەهەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان داوا لە ترەمپ كردووە، چاو بە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ئێران دابخشێنێتەوە و هەناهەنگی لەگەڵ ئۆپزسیۆنی ئەو وڵاتە بكات.

 

بەرپرسانی ئەمریكی لەنامەیەكدا داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن، پەیوەندی لەگەڵ ئۆپزسیۆنی ئێران بەهێز بكات، ئەو كەسانەش كە داواكەیان ئاراستە كردوو، كەسانی دیاری وەك ڕودووڵف جیرمانی و جو لیبرمان و هیو شوڵتون و جو بۆڵتونن.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوە حکومەتی ئێران ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکات بەڵام ڕونە کە ئێران پابەندی ئەوە نەبووە.

Back to top button