لە تارانی پایتەختی ئێران فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان دەخرێتە خوارەوە
خواكوڕك
لە تارانی پایتەختی ئێران رۆژی دووشممە، 16ی 1ی 2017، دەنگێکی زۆری تەقە بیسترا،دواتر ئاشکرا بوو کە هۆکاری ئەو تەقانە بونی فڕۆکەیەکی چاودێری بووە لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ئەمنی
ئەمیر هاشمی یەکێک لە بەرپرسانی سەربە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەوەی خستۆتەروو کە لە ئەنجامی بەدیکردنی فرۆکەیەکی تایبەت بە چاودێریکردن لە ناوچە ئەمنیەکان هێزەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو دواتریش فرۆکەکەیان خستۆتە خوارەوە،هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو جۆرە حاڵەتانە جێگای مەترسی نین.