رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌یان كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دایك و باوكی بوك و زاواش به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی زۆرترین تووشبووی كۆرۆنایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تا دێت له‌و وڵاته ژماره‌ی تووشبوون و گیان له ده‌ستدا زیاد ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش رۆژانه رێژه‌یه‌كی به‌رزی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوون به كۆرۆنا راده‌گه‌یێندرێت.
میدیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زاری جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ‌یان گواستۆته‌وه دۆخی ورمێ مه‌ترسیداره به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو به هۆیه‌وه دەیان كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ وێرای ھۆشداریدان بە دۆخی خراپی تەندروستی لە پارێزگای ورمێ ئاشكرای كردووە، بەھۆی گوێنەدان بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە لە پارێزگای ورمێ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە جگە لە تووشبوونی دەیان كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دایك و باوكی بووك و زاواش گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ دەشڵێت، تەنیا لە پارێزگاکەیان نزیك بە 800 كەس لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون و باری تەندروستی زۆربەیان ناجێگیرە.