جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی: له‌ سێ هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی كه‌مترین كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ به‌ ده‌یان و سه‌دان كه‌س له‌ سنوری سلێمانی وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت، رۆژانه‌ش چه‌ندین كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌نجێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە كه‌مترین توشبووی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندبوونی هاوڵاتیانه‌ بە رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان.

عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەشکردوە، “ئه‌مڕۆ كه‌مترین ئاماری مردن به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندبونی هاوڵاتیانه‌ بە رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یانتدووه‌ كه‌ “پاش چه‌ندین هه‌فته‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ته‌نها دوو كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تكایە به‌ خۆپارێزییه‌كانتان ئاماره‌كان ڕابگرن”.
تائێستا شه‌ش هه‌زار و 374 توشبووی كۆرۆنا له پارێزگای‌ سلێمانی تۆماركراوه‌، لەو ژمارەیەش 259 حاڵەتی مردن هەبووە، هه‌زار و 444 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.
Back to top button