لاهور جەنگی بۆ هێنانی سوپای عێراق بۆ سنوری گەرمیان لەو شارەیە
دوای ئەوەی هێزێكی سەر بە لاهور جەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لەسنوری گەرمیان پێشرەویان كرد بۆ سنوری پێشمەرگە، هێزەكانی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە رێگریان لێدەكەن، لاهور جەنگی سەردانی گەرمیان دەكات”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار دوای رێگری هێزی پێشمەرگە لە سوپای عێراقی، هێزەكەی دژە تیرۆری یەكێتی پاشەكشە دەكات بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان و سلێمانی، بەڵام دوای پاشەكشە كردن لاهور جەنگی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەكات”.
بوونی هێزەكانی سەر بە لاهور جەنگی لەناو سوپای عێراق و سەردانەكەی بۆ ئیدارەی گەرمیان دوای رێگری كردن لە هێزەكەی سوپای عێراق لەلایان لاهور جەنگیەوە، ترسی دروست كردووە كە ببێتە هۆكاری رێكردنەوە بۆ هێزەكەی عێراق كە بە هەلیكۆپتەریش هاتوونەتە ئەو ناوچەیە”.