فارس عیسا: به‌غدا به‌بێ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ كورد له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه سه‌قامگیر نابێت
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتی سه‌ردانی وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیار نه‌كراوه، به‌ڵام گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
فارس عیسا راشیدهگهێنێت ، لێكتێگەیشتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌یه، بۆیه‌ش گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و جه‌وله‌ی نوێی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕێك بکه‌ون، چونكه به‌بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد وه‌زعی به‌غدا له ڕووی سیاسی و مالییه‌وه سه‌قامگیر نابێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به ڕوونی له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گوتوومانه گفتوگۆكان و ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره هیچ شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نابێت، له گفتوگۆكان به‌شێك له قسه‌كان ده‌ستوورین و به‌شێكیشیان ده‌ستووری نین، ئێمه وه‌ك كورد به بنه‌مای ده‌ستوور قسه ده‌كه‌ین.