ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا هۆکاری دابەزینی ئاستی مێسی و کەمی گۆڵەکانی ئاشکرا دەكات

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە هۆکاری دابەزینی ئاستی مێسی تۆمارکردنی تەنها دوو گۆڵ ئەویش بە دوو لێدانی سزا دوای چەند گەڕێک لە دەستپێکردنەوەی یارییەکان بە تایبەتی یارییەکانی ئەم دواییە بۆ ئەو هیلاکییە دەگەڕێتەوە کە یاریزانە ئارجەنتینییەکە تووشی هاتوە بەهۆی ئەوەی لە هەموو یاریییەکان لە ژێر پلەیەکی گەرمای بەرز بە سەرەکی یاری کردوە و تا کۆتاییش لە نێو یاریگادا ماوەتەوە، هەر خۆی کیکی سیتین سەبارەت بەو خاڵە ئاشکرای کردبوو کە مێسی زۆر هەست بە هیلاکی دەکات و پێویستی بە پشوو هەیە.

جێی ئاماژە پێکردنە، بارسێلۆنا لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی بە جیاوازی یەک خال لەدوای ڕیال مەدرید دێت و چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەمشەو ریال مەدرید بەرانبەر گراناتا تووشی شکست و تەگەرە بێت تا هیواکانی بۆ بردنەوەی لیگا زیندوو ببێتەوە.

Back to top button