فه‌ڕەنسا ئامادەکاری بۆ رۆژی نیشتیمانی دەکات

ئەمڕۆ سێ شه‌مممه‌، رۆژی نیشتیمانی فڕەنسایە، بەڵام ئاهەنگگێرانی ئەمساڵی پاریس بەشێوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بەجۆرێك سەدان نمایشی یارییە ئاگرینەکان رەتکراونەتەوە، رێگاکانی گەیشتن بە بورجی پاریس داخراون.

بەپێی هەواڵێکی فڕانس 24، ئەمڕۆ سێشەممە لە فڕەنسا یادی رۆژی نیشتیمانی وڵاتەکە دەکرێتەوە، هەمو ساڵێک لەم رۆژەدا لە پاریسی پایتەخت فڕەنسا چەندین ئاهەنگی نمایشی ئاگرین ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەمساڵدا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەدان لەو نمایشانە رەتکراونەتەوە.

دەسەڵاتدارانی فڕەنسا بڕیاریانداوە لەمرۆدا ئەو رێگایانە دابخەن کە بەرەو بورجی ئیڤل دەچێت لە پاریس، بۆ رێگریکردن لە کۆبونەوە لەو ناوچەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵانی پێشوتردا نزیکەی ملیۆنێک کەس لە دەوروبەری بورجەکەدا کۆدەبونەوە بۆ چێژ وەرگرتن لە ئاهەنگی نمایشی یارییە ئاگرینەکان.

لەوبارەیەوە شارەوانی فڕەنسا راگەیاند، نمایشی یارییە ئاگرینیەکان لە نزیک بورجی ئیڤل بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەبێ ئامادەبونی جەماوەر لەو ناوچەیە، ئاهەنگەکەش لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بە شێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.

Back to top button