كازمی دەمامكی موقتەدا سەدرە ئێران دەیەوێت لاببات لە پۆستەكەی
دوای چەند مانگێك لە بوونی بە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی كە بە دەمامكی موقتەدا سەدر ناسراوە بۆ ئێران ئاشكرا دەبێت و هێزە شیعەكانی هاوپەیمانی ئێران دەیانەوێت لە پۆستەكەی دوور بخنەوە”.
سەرچاوە میدیاكانی عێراق ئاشكرا دەكەن”هاوپەیمانی فەتح دووەم هاوپەیمانی گەورەی ناو پەرلەمانی عێراقە، لەگەڵ نوری مالیكی لە پەیوەندیدا بوون بۆ تاوتوێكردنی ئایندەی حكومەتەكەی كازمی و چۆنییەتی لەكارخستنی لە پەرلەمان”.
مستەفا كازمی كە بە پاڵپشتی موقتەدا سەدر هاتە حكومەت لە ئێستادا لە پشتی مستەفا كازمی موقتەدا سەدر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی تەواوی جومگەكانی حكومەت دایە، ئەمەش بۆتە مەترسی بەسەر هاوپەیمانەكانی تری ناو حكومەتی عێراق”.