بزانن کاردانەوەی کونسوڵی وڵاتان بۆ داواکاریەکی لاهوور جەنگی چۆن بووە

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، لاهور جەنگی پێش هاتنی بۆ هەولێر و بەرێوەبردنی کۆبوونەوەیەک ، بە فەرمی داوای لە کونسوڵی وڵاتان کردووە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن .
لە داواکاریەکەدا ئاماژەی بەوە داوە بە نیازە لە گوتارێکدا باسی دۆخی هەنووکەیی عێراق و ناوچە و کوردستان بکات ، بەڵام تەنها دوو دەوڵەت بە ئامادە بوونی کۆنسوڵەکانیان بەشداریان تێدا کردووە .
بە پێی سەرچاوەی هەمان زانیاری وڵاتانێکی زلهێزی وەک ئەمریکا ، یەکێتی ئەورووپا ، چین و ژاپۆن و رووسیا ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لاهوور جەنگیدا بەشداریان نەکردووە و تەنانەت نوێنەریشیان نەناردووە .
ئەوەی تا ئێستا زاندراوە نوێنەرایەتی ئەو وڵاتانەی کە لە خوارەوە ناواین هاتووە لە کۆبوونەوەی لاهور جەنگیدا بەشداراین کردووە
– كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا
– جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا
– بەرپرسی نووسینگەی پۆڵەندا
– جێگری كونسوڵی هۆڵەندا
– كونسوڵی گشتیی هەنگاریا
– بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی كەنەدا
– بەریتانیا
بەلام نوێنەر و کونسوڵی ٢٠ وڵات بە یەک کارمەندیش بەشداریان تێدا نەکردووە کە بریتین لە
كۆریای باشوور- ڕووسیا- – ئیتاڵیا – ئێران- ئەمریكا- یۆنان – ئیمارات – هیندستان – رۆمانیا- – یەكێتیی ئەورووپا- سوید – بولگاریا- چیک – تورکیا – ژاپۆن – چین – سعوودیا – کوێت – میسڕ- ئەردەن – فەلەستین