سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یروتی پایته‌خیت لوبنانی هه‌ژاند كه به هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و به هه‌زارانی دیكه بریندار بوون، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێزانی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە رادەگەیەنێت.
Our thoughts are with everyone affected by the explosion in Beirut. The KRG offers our solidarity and support to the Lebanese people at this difficult time, along with our condolences to the families of those who died or are injured- mb
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) August 4, 2020