میسر و یۆنان بۆ دیاری كردنی سنوری ده‌ریای نێوانیان رێككه‌وتن و رێككه‌وتنه‌كه توركیا توڕه‌ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و یۆنان كۆبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كدا رێككه‌وتن كرا له باره‌ی دیاری كردنی سنوری ده‌ریایی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی میسر داهاتووه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی يۆنان. نیكۆس دندیاس سەردانی قاھیرەی كرد بۆ دەستپێكردنی دانووستانەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر و له‌گه‌ڵ سامح شوكری رێكەوتنێكیان واژوو كرد لەبارەی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو وڵات‌دا.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو رێككەوتنەی دیاریكردنی سنووری دەریایی لە نێوان میسر و یۆنان‌دا رەتكردەوە و لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، “ئەو رێككەوتنامەیە لای توركیا پووچەڵە”. جەختیشیكردەوە، توركیا دداننانێت بە ھەبوونی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو دەوڵەتدا.
لە بەیاننامەكەی وەزارەتدا ئاماژە كراوە، رێككەوتنی میسر و یۆنان، پەیوەستە بە ناوچەیەك كە توركیا بە لێواری كیشوه‌ریی خۆی دایدەنێت و راشیگەیاند، ئەنقەرە راگەیاندنێكی لەم بارەوە ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژەی كردووە، ئه‌نقه‌ره ئەم رێككەوتنە بە پێشلكردنی مافەكانی دەریایی لیبیاش دەزانێت.
ھەروەھا دەڵێت: ئەنقەرە “ماف و بەرژەوەندی رەوای” خۆی ھەیە لەو ناوچەیەی رێككەوتنی میسر و یۆنان و توركیا و توركە قوبرسیەكان بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە مافی خۆیان.
سه‌رچاوه: RT