رۆژنامەیەكی بەریتانی زانیاری گرنگ لەبارەی هیتلەر ئاشكرادەكات

خواكوڕك
ژیانی سەركردەی نازیەكان ئەدۆلف هیتلەر لە ئێستاشدا جێی باسی میدیاكانی جیهانە لە كاتێكدا هیتلەر لە نێوان راكردن‌و خۆكوشتنیدا بەشاراوەی ماوەتەوە لە دواهەمین لێكۆلینەوەیی رۆژنامەیەكی بەناوبانگی بەریتانی ئاشكرا دەكرێت كە هیتلەر خۆی نەكوشتووە بەلكو رایكردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە رێگای ئەنجامدانی چەندین چاوپێكەتن لەگەڵ كەسانی پسپۆر‌و شارەزا, پاڵپشت بە كۆمەلێك بەلگە باوری لا دروست دەبێی كە “ئەدۆلف هیتلەر” سەركردەی كۆچكردووی نازییەكان خۆی نەكوشتووە بەڵكو لە شوێنێكی بەرلین شاردراوتەوە و پاشان بە بەنهێنی گوازراوەتەوە بۆ بنكەیەكی سەربازی لە ئەرجەنتین، ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت “لەو شەوەی كە وتراوە هیتلەر خۆی كوشتووە، بە فڕۆكەی (بیتیر بومغارت) ئەڵمانیای جێهێشتووە”.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەكردووە، “بوب بایر” و “تیم كەنەدی”، هەردوو سەركردەی پێشووی ئاژانسی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا، كە بەشداربووی پرۆسەی چاودێری ‌و دەستگیركردنی “ئوسامە بن لادن” و “ئەبو مەسعەب زەرقاوی”، وای بۆ دەچن كە “ئەدۆلف هیتلەر” بەرەو ئەمەریكای باشوور هەڵهاتبێت و سەرلەنوێ ژیانی نوێی لەوێ دەستپێكردبێت بەبێ ئەوەی روسیا و ھاوپەیمانان زانیاریان ھەبێت.

سەرباری ئەم گومانە “بوب بایر” و “تیم كەنەدی” ئەوەیان خستووەتەڕوو كە ١٤هەزار بەڵگەنامەی نهێنی هەیە, لە رۆژی ٣٠ مانگی چواری ساڵی ١٩٤٥، (ئەدۆلف هیتلەر) لەگەڵ (ئێڤا براونی) هاوسەری لە تەنیشت یەكدا خۆیان كوشتووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیەیی بەریتانیا، بەڵگەنامەی نهێنی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا جەختدەكاتەوە “هیتلەر” لەو شەوەی كە وتراوە خۆی كوشتووە، بە فڕۆكەی بیتیر بومغارت ئەڵمانیای جێهێشتووە.

“بوب بایر” و “تیم كەنەدی”، بەڵگەنامەیەكی دیكەیان دۆزیووەتەوە كە تیایدا هاتووە، “هیتلەر” بۆ ماوەیەكی كەم لە دانیمارك ماوەتەوە تاوەكو فڕۆكەكەیان بۆ گۆڕیوە بۆ ئەوەی بەرەو ئەرجەنتین بڕوات، راشیانگەیاندووە، لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، بە دەیان هەزار ئەلمانی و نازی گەیشتوونەتە ئەرجەنتین و ژیانێكی نوێیان بۆ خۆیان پێكھێناوە.

بەوتەی ھەوالگری سوپای روسیاش، دەوترێت تەرمەكانی “هیتلەر” و “ئێڤا براون” لە چەند بەتانییەك ئاڵاون و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی دەرەوەی باخچەی ماڵەكەی و لەوێدا لەناو چاڵێكدا بەنزینیان پێدا كراوە و سوتێنراون.

نووسەری بەناوبانگ “ئالان ھال “دەلێت ئایدەلۆژیای ھتلر ھەر زیندوە و رۆژدوای رۆژ رێژەی فرۆشتنی كتێبەكەی لە ھەلكشاندایە تا رادەیەك تەنھا ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ٨٥ ھەزار دانە “Adolf Hitler’s Mein Kampf becomes a bestseller in Germany – selling 85,000 copies

سەرچاوە: گۆڤاری Dailey mirror

Back to top button