لە بەسڕە چاڵاکوانێک تیرۆر کرا
چالاكوانان رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، چالاكوانێكی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سڕه‌ی باشووری عێراقیان كوشتووه. ژماره‌یه‌ك په‌یجی چالاكوانان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك بڵاویانكردووه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له ناوچه‌ی ئهلجهنینیه له به‌سره چه‌ند گولله‌یه‌كیان له ته‌حسین ئوسامه ئه‌لشه‌حمانی داوه و كوشتویانه.
كوژرانی ته‌حسین ئوسامه ئه‌لشه‌حمانی له‌دوای ئه‌مه دێت 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاشم ئه‌لهاشمی مێژوونووس و توێژه‌ری عێراقی له‌لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا كوژرا.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه چالاكوانی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سره بكوژرێن به‌ڵكو پێشتریش رۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د و وێنه‌گری رۆژنامه‌وانی هاوكاری، سه‌فا غالی، مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له به‌سڕه كوژران. به‌گوڕه‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی پێنجسه‌د وشه‌ست خۆپێشانده‌ر و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌تی عێراق كه بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو كوژراون به‌ڵام چالاكوانان ئاماره فه‌رمییه‌كان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن زیاتر له حه‌وتسه‌د خۆپێشانده‌ر كوژراون.
هەروەها چالاکوانان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نوسیویانە مستەفا کازمی تەنها پرسەی خەلک دەکات کەی دێیتە پرسەکەی ئێمەش