هیچ هەڕەشەیەک ناتوانێت تورکیا بەربەست بکات

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان  سەرۆک کۆمار ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەنقەرە پێشبینی دەکات ئەکتەرەکانی ناوچەکە هەنگاو بۆ بەرەو لابردنی گرژی و تەنگژە هەڵبێنن .

یۆنان و قوبرس لە ناکۆکیدان لەگەڵ تورکیا لەسەر ئەو ناوچانەی کە بە ئەگەری زۆر دەوڵەمەندن لە سەرچاوەکان. لە كاتێكدا دوو کەشتی گەڕۆكی تورکیا لەو ناوچانەن کە لەلایەن ئەو سێ وڵاتە بانگەشەیان بۆ دەکرێت

ڕۆژی سێشەممە قوبرس وتی کە ئامادەبووە لەگەڵ هەموو دراوسێکانی خۆی گفتوگۆ بكات  لەسەر دیاریکردنی سنووری دەریایی

ئەردۆگان  لە وتارێکیدا لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند كە توركیا سورە لەسەر ئەوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە داوای مافەکانی بکات وتیشی: هیچ هێز و هەڕەشەیەکی داگیرکاریی ناتوانێت وڵاتەکەمان لە سامانی نەوت و گازی سروشتی دوور بخاتەوە، ئەنقەرە دەیەوێت کێشەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکات، نەک ئاڵۆزییەکان زیاتر بکات

Back to top button