خەڵاتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەدرێتە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئێوارە خەڵات و دیاری تایبەتی پێشکەش بە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر 8:15 خولەک خەڵاتی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە قوتابییە یەکەم و دووەمەکان دەکرێت .
لەمبارەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ئێوارهی ئهمرۆ دیاری نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پێشکەش بە قوتابیه یەکەم و دووەم و سێیەمی سنووری پارێزگای ههولێر دهكات بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر.