رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەی وانییە بە زووانە کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی وێڕای هیوادار بوون بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە وەک پەتایەکی دژە مرۆڤایەتی خۆی دەرخستووە ، ئاماژە بەوە دەکات ئەوان لەو باوەڕەدان لانیکەم تا دووساڵی داهاتوو دەبێت مرۆڤایەتی چاوەڕیی کۆتایی هاتنی ئەو پەتایە بێت.
لەمبارەوە تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەوکاتەی ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە ساڵی 19718 سەریهەڵدا، بۆ ماوەی دوو ساڵ کێشەی بۆ تەندروستی مرۆڤایەتی نایەوە و دواتر کۆتایی پێهات .
بەڵام تێدرۆس پەی وایە بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا، ئاواتە خوازن ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماوەی كەمتر لە ٢ ساڵدا لە تەواوی جیهاندا، بنبڕ بكرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە سەرچاوەیەك لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئشکرای کردووە پێویستیان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتری زانستییە سەبارەت بە لێكەوتە و كاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ولە چەند وڵاتێكیش سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاكسینن لەدژی ڤایرۆسەکەن بۆ ئەوەی زووتر بگەنە ئەنجامی کۆتایی وەک خزمەتێکی مەزنی مرۆڤایەتی .