به‌رپرسی لقی 12ی پارتی: شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر بارەگاکەمان لە هەڵەبجە
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌یان خۆپیشانده‌ر نه‌بوون، بەڵکو چه‌كداربوون و چەندین جۆری چەکیان پێ بووە.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گه‌یان، خۆپیشانده‌ر نه‌بوون و چه‌كداربوون، چونكه ته‌قه‌یان له باره‌گای لق كرد و پاسه‌وانه‌كانی لقیش وه‌ڵامیان دانه‌وه و به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كرد.
وتیشی: “جێگه‌ی پرسیاره باره‌گاكانی ئێمه له‌م سنووره ده‌كرێنه ئامانج، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ كام له جوومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتمان له‌م سنووره لا نییه، به تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه ئه‌ركی پاراستنی پاسه‌وانه‌كانی لقه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه، بۆیه پێویسته ئه‌وان باره‌گاكانیان بپارێزن له هه‌ر هێرشێكی له‌و جۆره.
درەنگانی شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرده‌وه و بە وتەی سەرۆکی شارەوانی شارەکە، خۆپیشاندەران بەڵگەکانی هاوڵاتییانیان سووتاندووە، سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران، بینای قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ردبارانکرد.
کوێستان ئه‌کره‌م، سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه بە وێستگە نیوزی راگەیاند: “بەداخەوە شەوی رابردوو خەڵکانێک بەناوی خۆپیشاندانەوە شووشەی زۆربەی پەنجەرەکانی شارەوانیان شکاندووە، زۆربەی بەشە گرنگەکانیان سووتاندووە لەوانە گەنجینەی شارەانی بووە کە هه‌رچی ئه‌وله‌ویاتی هاوڵاتیان هه‌یه لەوێ بووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “لەگەڵ ئەوەش زۆربەی بەشە گرنگەکان زیانیان بەرکەوتووە، لە کاتێکدا ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان نییەو وەک ئەوان بەبێ مووچە دەواممان کردووە”.
سنوور حامید، جێگری به‌رێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند: “له ئه‌نجامی ته‌قه‌کاندا پێنج بۆ شەش خۆپیشانده‌ر بریندار بوون هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتی هه‌ڵه‌بجه”.
دوێنێ شه‌ممه 22ی ئابی 2020، خۆپیشاندان له زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روویداو له چه‌ند شوێنێك گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.