هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ربازگه‌ی تاجی كشانه‌وه‌و
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ربازگه‌ی تاجیان له باشووری عێراق چۆلكردوو كه‌ڵ و په‌له‌كانی راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان كرد، هێزه‌كان بەرەو بنكەی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار رۆیشتوون.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاش رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا بڕیاری یه‌كجاره‌كی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات كه تا ئێستا هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گووتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مایلیز كاگینز، رایگه‌یاند، ھاوپەیمانان نایانەوێت لەو شوێنانە بمێننەوە، كە لە دەست داعش رزگاركراون. هه‌روه‌ها گووتیشی: “ئێمە بڕوامان بەسوپای عێراق و پێشمەرگە ھەیە لە بەرەنگابوونەوەی داعشدا”.