بارزانی: ئەگەر مالیكی بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات بێ گەرانەوە بۆ بەغدا و ریفراندۆم ،دەوڵەتی كوردستان رادەگەیه‌نین
خواكوڕك
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی رایده‌گه‌یه‌نێت “موسڵ شارێكە لە شارەکانی دیکەی عێراق جیاوازە، پێش داعش 300 هەزار کورد لەو شارەدا دەژیان، ئێستا زۆربەیان ئاوارە بوون، هه‌روه‌ها مه‌سیحی و توركمان و شیعه هه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه پێموایە موسڵ پێویستی بە چارەسەرکردنێکی تایبەت بەخۆی هەیە”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23/1/2017 له‌په‌راوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆس، بارزانی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه له‌رووی ژماره و جۆره‌وه، دوای 2014 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش 1668 شەھید و 9725 برینداری داوە” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه و هاوپه‌یمانان زیاتر له 15 ھەزار چەكداری داعش كوژراون”.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مالكی بۆ بوون به سه‌رۆك وه‌زیران، بارزانی ده‌ڵێت، ” ئه‌گه‌ر پیلانه‌كه‌ی نوری مالكی بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتوو بووایه، ئه‌وا ئه‌وكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و ریفراندۆم، سه‌ربه‌خۆییم راده‌گه‌یاند”.
ده‌شڵێت،”مه‌به‌ستی مالكی له لادانی وه‌زیره سیادیه‌كانی عێراق و هوشیار زێباری، دژایه‌تی كردنی عه‌بادی بووه و مه‌به‌ستیش شكستهێنان بووه به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و لاوازكردنی عه‌بادی، به‌م كاره‌ش هه‌وڵی ده‌دا خۆی بێته‌وه سه‌ر حوكم”.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، “لە ڕووی پشتیوانیی ئاسمانییەوە، پشتیوانییەکی زۆر بەھێز هه‌بووه، بەڵام لە ڕووی پڕچەککردنی پێشمەرگەوە بەشێوەی داواکراو نەبوو”. گوتیشی، “ئەوەی پەیوەندی بە پێشمەرگەوە ھەبێت یان سوپای عێراقی، سوپای ئەمریکی و ھاوپەیمانی بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبوو”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، بارزانی ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ھەیە و پێشبینی دەكات ئەمریكا لەسەر یارمەتیدانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام بێت. ده‌ڵێت، “پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئیدارەی نوێ ھەیە و باش دەیانناسین، بەشێک لەوانە لە ناوچەکەدا کاری کردووە و سەردانی کوردستانی کردووە، ئەوان زانیاریی باشیان لەبارەی دۆخمانەوە ھەیە”.
له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بارزانی ده‌ڵێت، “ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کورت کراوەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی لەگەڵ ئێران ھەماھەنگی ھەیە” پێشیوایه، ئێران ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر به‌غداش خاوەنی قسەی یەکەم و کۆتایی نیه، ده‌شڵێت، “به‌ڵام لە بەغدا خاوەنی ھەژموونێکی گەورەترە”.
لە وڵامی پرسیارێك دەربارەی پرسی سەرۆكەیەتی ھەرێم، گوتی ھەر خولێكی سەرۆكایەتی بۆ ماوەی چوار ساڵە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش درێژ كرایەوە. لە كاتی شەڕی داعش داوام لە پەرلەمان و حزبەكانی ناو حكومەت و پەرلەمان و ئەوانەی دیكە كرد، لە كاتی شەڕدا بڕیاڕێك بدەن، یان ئەم رەوشە بەردەوام بێت، یان ھەڵبژاردن بكرێت، یان كەسێكی دیكە بۆ سەرۆكایەتی دەستنیشان بكەن، چۆنكە پێویستیم بە كورسی نییە. بەڵام ھەندێ لایەن نیمچە كودەتایان لە پەرلەمان كرد و بنەماكانی رێككەوتنیان پێشێل كرد.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدایه‌كی یه‌كگرتوو پێكه‌وه ژیان بارزانی به‌كارێكی ئاسته‌م ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت،”ئەگەر بە تەواوی کۆتایی نەھاتبێت، گەیشتووەتە قۆناغێکی گەورە لە خراپبوون بەداخەوە. برایانی عەرەب بە ھاوبەشیی ڕاستەقینە لەگەڵ کورد ڕازی نین”.