مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارت بە خۆپیشاندانەکان پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پەیامەدا بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی ڕابردوو ڕایدەگەیەنێت یه‌كێك له سیما جوانه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی و پێشكه‌وتوو، بوونی ئازادی راده‌ربڕین و ئه‌و چالاكیه مه‌ده‌نیانه‌ن كه بۆ داواكردنی مافی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌درێن، بیگومان خۆپیشاندانیش، هه‌م شێوەیەکە له ئازادی راده‌برین و هه‌میش چالاكیه‌كی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ داواكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی پارتی دا هاتووە ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه، كاتێك ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ندێك خەڵک و لایه‌ن، خۆیان ده‌خزێننه ناو خۆپیشانده‌ران و، ژینگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌كه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن و، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ده‌گۆڕن، به‌مه‌ش له‌لایه‌ك جۆرێك له ناسه‌قامگیری دروست ده‌كه‌ن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه
دەقی بیاننامەکە
پەیامی مەکتەب سیاسی پارتی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانەکانی چه‌ند رۆژی رابردوو
یه‌كێك له سیما جوانه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی و پێشكه‌وتوو، بوونی ئازادی راده‌ربڕین و ئه‌و چالاكیه مه‌ده‌نیانه‌ن كه بۆ داواكردنی مافی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌درێن، بیگومان خۆپیشاندانیش، هه‌م شێوەیەکە له ئازادی راده‌برین و هه‌میش چالاكیه‌كی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ داواكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان. هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان جیا له‌وه‌ی بڕوای ته‌واومان به مافی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه هه‌یه، له هه‌مانكاتدا وه‌ك پڕنسیپی سیاسیشمان پشتگیری و پشتیوانی لێده‌كه‌ین و، به دیدی ئێمه خۆپیشاندانی هاووڵاتیان له چوارچێوه‌ی یاسادا، جۆرێكه له به‌شداری راسته‌وخۆی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات و، ئامانج له ئه‌نجامدانیشی ھێنانەکایەی دیالۆگێكی راسته‌وخۆی نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیانە، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رێگه‌یه‌كی دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و هێنانه‌دی خواست و داواكاری سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بدۆزینه‌وه.
دیاره باردۆخی ئێستای كوردستان هاوشێوه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان، له‌به‌رده‌م چه‌ند قه‌یرانێكی ته‌ندروستیی و ئابووریدایه، ئه‌م قه‌یرانانه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كردووه، بۆیه هاووڵاتیان وه‌كو چۆن ئه‌ركی سه‌رشانیانه هاوكار و پاڵپشتی حكومه‌تی خۆیان بن، مافی خۆشیانه داوا رەوا‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت و، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ركی سه‌رشانی دامه‌زراوه‌كانی وڵاتیشه كه گوێ له خواست و داوای هاووڵاتیان بگرێت و، به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی وڵاتی پێدا تێپه‌رده‌بێت، چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه، كاتێك ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ندێك خەڵک و لایه‌ن، خۆیان ده‌خزێننه ناو خۆپیشانده‌ران و، ژینگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌كه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن و، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ده‌گۆڕن، به‌مه‌ش له‌لایه‌ك جۆرێك له ناسه‌قامگیری دروست ده‌كه‌ن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه له‌ناو ئه‌و پشێوی و ئاژاوه‌یه‌دا وون ده‌بێت و، باردۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌به‌ن كه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و هیز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵك دروست نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی پێكه‌وه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ داواكاریه‌كانی هاووڵاتیان دروستده‌كات.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی راشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی خۆیان ده‌خزێنه ناو خۆپیشاندانی ره‌وا و مه‌ده‌نیانه‌ی هاووڵاتیان و، پاشان له ژێر په‌رده‌ی خۆپیشانداندا، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه حكومیه‌كان و باره‌گای هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و، به‌رد بارانیان ده‌كه‌ن و ده‌یانسووتێنن، ئه‌وانه هه‌رگیز وه‌ك خۆپیشانده‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت و ده‌بێت به‌یاسا سنووریان بۆ دابنرێت و، له هه‌مانكاتدا ده‌بێت به یاسا خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌رانیش بپارێزرێن و، هه‌موو ریوشوێنیكی یاسایی بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان به لاڕێدا نه‌بردرێت، كه ئه‌م به‌لارێدابردنە غه‌درێكی گه‌وره‌یه له داواكاری ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كرێت كه له‌پێناوی مافه‌كانی خۆیان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، هاوكات په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگێكی نامۆشه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا.
له كۆتاییدا ، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتیوانی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌موو هه‌وڵی خۆشی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه دڵسۆزه‌كانی دیكه، پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه بوونه هۆكاری ئه‌م قه‌یرانانه و، ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویسته سووك بكرێت كه ئێستا به‌هۆی ئه‌م باردۆخه‌وه گوزه‌رانی قوڕس كردوون، هاوكات پشتیوانی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه یاسایانه‌ش ده‌كه‌ین كه سنورێك له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ئاژاوه‌گێرانه داده‌نێت كه ژینگه‌ی ئاشتی و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری سیاسی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌به‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24ی ئابی 2020