بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغێکی نوێی پێوەندییەکان ، بۆ جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان شەوی ڕابردوو لە کاتی مەراسیمی بە خاکسپاردنی بارزان مەلا خالید گوتی : دۆخەکە وا دەخوازێت پارتی یەکێتی بۆجارێکیتر کۆببنەوە و وردەکاری رێککەوتنەکان ، رێک بخرێتەوە .

 

لە بەشێکی قسەکانیدا مەحمود محەمەد گوتە بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “ئێمە دەبێت هەوڵبدەین ئەو گرێیانەی ئێستا هەن، خاویان بکەینەوە و بگەینە ئەوەی بەرە بەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوانمان جێبەجێ بکەین هەر لە بابەتی پەرلەمانەوە تاوەکو حکوومەت و ئەو یاسایانەی رەهەندی دەستوورییان هەیە، بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەیەکەوە هاوکاری بکەین هەروەها لەوەی چۆن هەردوولامان بەیەکەوە بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین لە بەغدا”.

 

هاوکات مەحموود محەمەد سەبارەت بە هەڵویستی هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا دەلێت ، “ئەوەی ئێمە هەستی پێدەکەین: لایەنەکانی دەسەڵات لە بەغدا هەوڵێکی زۆر جیدیان هەیە بە پشتیوانی هەندێک نوێنەرانی کورد  کە لە کوردستان متمانەیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی بە خوێن و خەبات دەستکەوتوون، پووچەڵ بکەنەوە، بێ بەهایان بکەن یان کاڵیان بکەنەوە”

 

 

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی نێوان پارتی و یەکێتی خاڵە سەرەکییەکان دەخاتە بەر باس و دۆخەکە وا دەخوازێت لێکنزیک بوونەوەی باشترمان هەبێت و لە سەر ئەو خاڵانەی کە رێک کەوتووین پێویستە پێداچوونەوە بکرێت و بگەینە ئەنجامی کۆتایی ، بۆیەش ئەو کۆبوونەوە پێویستە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت

Back to top button