بزانن چەند مێگاوات کارەبا زیادی کردووە لە رێگەی چاکسازی لە کەرتی کارەبای هەرێم دا

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات چاکسازییەکانی حکومەت لە کەرتی کارەبا زۆر ئەرێنی بووەو زیاتر لە ٨٥٠ مێگاوات کارەبای هەرێم زیادی کردووە .

 

ئومێد ئەحمەد لەمبارەوە گوتی :  ، چاکسازییەکی باشیان لە کەرتی کارەبا کردووە و تەنھا لە گۆڕینی بەکارھێنانی گازوایل بۆ غاز ٥٠٠ مێگاوات کارەبایان زیاد کردووە و لە وێستگەی ھەڵمی خەباتیش ٣٥٠ مێگاواتیان زیاد کردووە، واتە  ٨٥٠ مێگاوات کارەبایان زیاد کردووە ،هیواداربن  بۆ وەرزی زستانیش کەمترین کێشەیان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا هەبێت بۆ هاووڵاتیان

بە پێی ئەو لێداوانەی ئۆمێد ئەحمەد کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیستادا کە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ٣ هەزار و ٧٠٠ مێگاوات .

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات هەڵبڕینی سەرپێچییەکانی کارەباش دیاردەیەکی بەرچاو بووە بۆ زیاد کردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ نزیکەی ٢١ کاتژمێر

Back to top button