ئاخۆ یاسای عێراقی بۆتە هۆکاری قەدەغەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل دا
ئەحمەد مەلا تەڵال، گوتەبێژی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا گوتی ، یاساکانی عێراق ڕێ لە پێوەنییەکانی نێوان ئەو وڵاتەو ئیسرائیل دەگرێت .
هاوکات تەلال باس لە پێوەندی نێوان وڵاتانی دیکە و ئیسرائیل دەکات و ڕای وایە ئەو بڕیارە تایبەت بەو وڵاتانەیە و عێراق بۆی نییە لە کاروبار ئەواندا هەڵداتێ ،بەڵام بە پێی یاسای عێراقی ، پێوەندی دیپلۆماتیک لە نیوان ئەو وڵاتەئیسرائیلدا قەدەغە کراوە .
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لووتکە ی سێ قۆڵی نێوان ئوردن، میسرو عێراق تەلال ئاشکرای دەکات سەرۆک وەزیران کازمی جەختی لە مافەکانی گەلی فەلەستین کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە “بیت ولموقەدەس” نابێت پایتەختی ئیسرائیل ئەژمار بکرێت .
بەڵام رێک پێچەوانەی قسەکانی گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئەلیکترۆنیی خۆی لە عێراق کردووەتەوە و خوازیارین عێراقیش هاوشێوەی وڵاتانی دیکە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکات