کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەستیپێکرد
وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە هەولێرە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش بکەن.
نێچیرڤان بارزانی و فلۆرەنس پارلی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس، پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی هاوبەشی هەردوولا دژی داعش دەکەن.
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، فەرەنسا لە زۆر وێستگەی دژواردا پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە، سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایشی کرد کە گەمارۆی سەر هەرێمی کوردستانی شکاند.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، دەیانەوێت لەگەڵ فەرەنسا پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن. هاوکات فلۆرەنس پارلی، گوتی، سەردانەکەم بۆ پاڵپشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
وەزیری بەرگریی فەرەنسا باسی لەوە کرد، شانازی بەوەوە دەکەن لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی داعش دەکەن. سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی رۆڵی فەرەنسای لە تێکشکاندنی داعش کرد.