سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : توانای دابینکردنی کارەبای پارێزگاکانی عێراقمان هەیە

 

 

لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، هەرێمی کوردستان لە توانای داهەیە كارەبا بدات بەو پارێزگایانەی عێراق کە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە نزیکن  ، بەڵام بەو مەرجەی سوتەمەنی بۆ وێستەگانی كارەبا دابین بكرێت، لە ئێستاشدا توانای بەرهەمهێنانی  كارە با  لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 6.500 بۆ 7000 مێگاوات

 

بەگوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان تەنها پێویستی بە 3500 مێگاواتە ، بەڵام گەر هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ گەیشتە ڕێكەوتن، دەكرێت بەشێوەیەكی هاوبەش سود لەو توانایە وەربگرێت كە لە هەرێمی كوردستان هەیە

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  گوتی :بەو مەرجەی ر حكومەتی فیدراڵی عێراق  سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین بكات،  سەرەڕای ئەوەی کارەبای هەرێم دەبێتە   یست وچوار کاتژمێری  دەتوانیین كارەبا بۆ زۆرێك لە شار و ناوچەكانی عێراق دابین بكەین، بە  كەركوك و موسڵ و تكریتەوە

Back to top button