جبووری: جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌م جیاوازیه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌یه‌

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له‌باره‌ی پێشكه‌وتنی شاره‌كان ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ بووجه‌ی %17 توانیویه‌تی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ شاره‌كان ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا عێراق به‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات.

مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك بتوانێت به‌غداد یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ وه‌كو هه‌ولێر یان سلێمانی یاخود دهۆك لێبكات له‌ رووی پێشكه‌وتنه‌وه‌، به‌ شانازییه‌وه‌ شیعری به‌سه‌ردا ده‌ڵێم.

جبووری ده‌شڵێت، ئه‌وكاته‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه‌ سه‌رسام بووه‌ به‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ ڕووی رێگا و بان و پارك و باڵه‌خانه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتن كێبڕكێی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

Back to top button