رۆژئاوای‌ كوردستان : 12 توشبووی‌ نوێی‌ كۆرۆنا له‌ تۆماركرد

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر 12 توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری‌ رابردوودا 12 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانکراون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌: توشبووەکان چواریان لە حەسەکەن، چواری دیکەشیان لە کۆبانێن و سیانیشیان لە قامشلۆن، یه‌ك توشبوو لە رەققە تۆماركراوه‌.

تائێستا 556 كه‌س له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان توشبووی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنان، لەو رێژه‌یه‌ش 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 101 توشبووش چاکبوونەتەوە.

Back to top button