لە روداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربون

ەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر رێگەی سەرەکی پێنجوێن-گەرمک رویداوەو بەوهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئابی 2020) روداوێكی هاتووچۆ له جۆری پیكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی نیسان پیكاب و هیوندای تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای پێنجوێن-گەرمک روویدا، به‌وهۆیه‌شەوه‌ پێنج كه‌س برینداربون.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ دەگەڕێننەوە.

Back to top button