سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی جووتسایدی (ھەولێر – دھۆك)ی بەسەر کردەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/مهسرور-بارزانی-چهمه.jpg)
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی جووتسایدی (ھەولێر – دھۆک)ی کرد و لەنزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی جووتسایدی (ھەولێر – دھۆک)ی بەسەر کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 30/8/2020، ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای ھەولێر بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی کارکردن ھەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی ئەمساڵ ڕێگای ھەولێر – دھۆک تەواو بکرێت کە ڕێگاکە کراوەتە دوو بەش، بەشی یەکەم لە شەقامی 120 مەتری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە، کە قۆناغێکە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەشی دووەمیش لە ئۆڤەرپاسی گەزنەوە بۆ گوندی چەمە، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.