لە بەرژەوەندی جوتیاران ، دەست بە سەر بەروبوومی هاوردەکراوی نایاساییدا دەگیرێت
ئەمڕۆ سووشەممە قایمقامی هەولێر و لیژنەیەکی تایبەت سەردانی عەلوی هەولێریان کرد و بڕیکی زۆر کە بەرووبوومی هاوردەکرایان دەست بەسەر داگرت کە بە پێی یاسا و لە بەرژەوندی جوتیاران قەدەگە کراون لەم وەرزەدا
نەبەز عەبدولحەمید هاوکات ئاشکرای دەکات ئەو بەروبوومانەی گەیشتوونەتە عەلوەی هەولێر بە پلەی یەکەم لە دەروازەی سنووری باشماخەوە هێنراون و داوا لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش دەکات بەدواداچوونێکی چڕ بۆ ئەو بابەتە بکات و روونی کاتەوە بە کام یاسا رێگەی هاوردەکرنیان دراوە .
ئەوبەروبوومانەی ئەمڕۆ لە ژێر چاودێری نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر و لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوونی هاوردەکردنی سەوزەو میوە دەستیان بە سەردا گیرا بریتی بوون لە ( خاس ، کەلەم و خۆخ و چەند بەرهەمی کە بە پێی فەرمانی دیاری کراوە تا ڕاگەیاندراوی نوێ و تەواو بوونی ئەم وەرزە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە