شاندی هەرێم  لە بەغدا کار بۆ بڕیاری کۆتایی سێ ساڵی بودجەو مووچەی هەرێمی کوردستان دەکات

 

ئامانجی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان کارکردنە بۆ بواری ستراتیخییەتی دیاری کردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان .

 

لەمبارەوە زاگرۆس فەتاح ،بریکاری وەزارەتی پالاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی شاندی هەرێمە بۆ بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “لێژنەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی لێژنەی باڵای دانان و رێكخستنی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عێراق بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٢١، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣”.

 

هاوکات روونی دەکاتەوە سەردانی شاندەکە بیرۆکەیەکی ستراتیجییانەیە بۆ بودجەی گشتی عێراق و پارێزگاری لە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی: بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لەم لێژنەیە دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی دارایی عیراق، لەسەر بنەمای یاسای دارایی وڵاتەكە، دەبێت بودجەی سێ‌ ساڵ ئامادە بكات، لەم چوارچێوەیەشدا بانگهێشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ بەشداریكردن لە دانانی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عێراق و هەرێمی كوردستان

 

زاگرۆس فەتاح لە کۆتاییدا کاتی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد کە هەر ئەمڕۆ دەست پێدەکات و لە کۆتایی ئەو مانگەش  دەرئەنجامەکان دەردەکەون

Back to top button