کەناڵی دیجلە لە بەغدا سووتێندرا ( ڤیدیۆ )
میدیاکانی عێراقی بە پشتبەستن بە ڤیدیۆیەکی هاووڵاتیانی عێراقی بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ بە سەدان خۆپیشاندەرا و چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر کەناڵی دیجلە لە شەقامی ئەبوونەواس و ئاگریان تێبەرداوە .
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەرانی بە گوتنەوەی دروشمی ( لەبەیکە یا حوسێن ) بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانەوە خۆیان گەیاندۆتە ناو بینای کەناڵەکەو ئاگران تێبەرداوە .
وەک تائیستا زاندراوە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو کەناڵە لە رۆژی عاشوورادا میوزیکی پەخش کردۆتەوە