لوبنان : لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر كاندید كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان رێككه‌وتوون
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به هۆی ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی 4ـی ئاب له كه‌ناراوه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختی ئه‌ووڵاته ده‌ستی له كار كێشایه‌وه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی لوبنان له سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ رێككه‌وتن.
میدیاكانی لوبنان رایانگه‌یاندووه كه رەوتی “المستقبل” بە سەرۆكایەتیی سەعد حەریری، مستەفا ئەدیب باڵیۆزی لوبنانی لە ئەڵمانیا وەكو كاندید دیاریكرد بۆ بوونە سەرۆك وەزیرانی نوێ و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش پەسنی كاندیدەكەیان كردووە هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌وی رابردوو حه‌ریری له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و بزوتنەوەی “امل” و چەند لایەنێكی دیكە رێككەوتوون لەسەر دیاریكردنی مستەفا ئەدیب باڵیۆزی لوبنان لە ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی وڵاتەكە..
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی باڵای لوبنانەوە بڵاویكردوەتەوە، كە كاندیدكردنی مستەفا ئەدیب، دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانە هاتووە، كە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە ماوەی یەك دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی لوبنان ئەنجامیداوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر كاندیدێك.