بزووتنهوهی حهماس رێككهوتنی لهگهڵ ئیسرائیل راگهیاند
دوای دهیان ساڵ له شهڕو مڵملانێكانی نێوان بزووتنهوهی حهماس و ئیسرائیل ئهمڕۆ بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێگرتن لەتوندوتیژییەکان و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ سنورەکان، رێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی هائارتزی ئیسرائیلی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێگرتن لەتوندوتیژییەکان و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ سنورەکان، رێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەنێوەندگیری قەتەر بوە. ئەوەش ئاشکراکراوە، رێککەوتنەکە پاش چەندین هەفتە لەدانوستان و گفتوگۆ هاتۆتە بەرهەم و تێگەیشتنێکی تەواو لەبارەی چەسپاندنی ئارامی و رێگرتن لەتوندوتیژییەکان دروستبوە.
ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل چەند هەفتەیەک دوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئیمارات دێت، ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە، لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی دیکە قسەیکردوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.