هه‌ولێر : هەڵمەتی نوێی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت
وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، 11.5% ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینی كۆڕۆنایان بۆ ده‌كرێت توشی ڤایرۆسه‌كه بون و رێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا 3.8% به‌رزبوەته‌وه ،بۆیه داوا له هاوڵاتیان دەکەن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، تیایدا رێنمایی نوێی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕنا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شێوازی نوێی رۆشنبیری و هۆشیاری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری هه‌ولێر بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، به پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، كه بریتییه له دابه‌شكردنی بڵاوكراوه‌كانی ته‌ندروستی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و شوێنه گشتیه‌كان بۆ هۆشیاری و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕو، له‌كاتی ئێستا جیاواز له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه جگه له‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری راده‌گه‌یەنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری توشبون هه‌یه، تا ئێستا زیاتر له 314 هه‌زار پشكنین بۆ گومان لێكراوان و به‌ركه‌وتوان كراون، ژماره‌ی توشبوان تا دوێنێ گهیشتوەتە 28750 حاڵه‌ت، ئه‌مڕۆش ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ده‌بێت، 11.5% ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت توشی ڤایرۆسه‌كه بون، له‌نێوانیان 18049 حاڵه‌ت به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام 9629 حاڵه‌ت له‌ژێر چاره‌سه‌ركردنن كه ژماره‌یه‌كیان له نه‌خۆشانه‌كان و له ژێر چاودێری چڕن.