لە بازاڕێکی کۆنەفرۆشانی هەولێر ئاگرکەوتەوە
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌مێك پێش ئێستا، كه‌مێك پێش ئێستا له بازاڕی كۆنه‌فرۆشان له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خمور- هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه و له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌قاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی کۆنەفرۆشانی مامزاوای هەولێر، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە بەشێکی زۆر لە دوکانەکانی ئەو بازاڕە سوتان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بە وتەی خاوەن دوکانەکانی ئەو بازاڕە سەرەتا ئاگرەکە زۆر بچوك بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی دوکانەکان لە داری وشک دروستکرابوون بۆیە بە خێرایی تەشەنەی کردووە و کۆنترۆڵ نەکراوە.