خامه‌نه‌یی: ئیمارات به‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناپاكی كردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئیمارات رێككه‌وتنی ئاشتیان واژۆكرد رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران دواجار هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی رێكه‌وتنی ئیمارات و ئیسرائیل ئاشكرا كردوو رایگه‌یاند كه‌ ئیمارات ناپاكی كردووه‌


عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاندووه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئیمارات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌ڵه‌یه‌كی نه‌نگه‌ به‌ناوچاوانیانه‌وه‌، چوونكه‌ بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی بگاته‌ ناوچه‌كه‌.

رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی ئیمارات كردۆیه‌تی ناپاكییه‌ و هیوادارین هه‌رچی زووتر به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ راست بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و توركیا و گروپه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ربڕێوه‌.

Back to top button