سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆده‌بنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی وڵاتی لوبنانی كرد و بڕیاره‌ سبه‌ی به‌سه‌ردانێك بگاته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فاكازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌.

به‌ پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دوو جێگره‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆك سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس له‌ لایه‌ك و هاوكات په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ لایه‌كی دیكه‌ مژاری گفتوكۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن ده‌بێت

 

شایه‌نی باسه‌ ئیمانوێل ماكرۆن و فه‌ره‌نسا دۆستی گه‌لی كوردستانن و هه‌میشه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا به‌ده‌م داواكاری گه‌لی كوردستانه‌وه‌ هاتوون، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو دوای ئابلوقه‌ی سه‌رهه‌رێمی كوردستان داوایكرد كه‌ ده‌بێت ئابلوقه‌كه‌ بشكێندرێت و په‌یوه‌نده‌كان ئاسایی ببنه‌وه‌و گفتوگۆ بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولابێت.

Back to top button