وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران: عێراق رێگا به چوونی زیاره‌تكارانی ئێرانی نادات بۆ وڵاته‌كه‌یان
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌راسیمی عاشورا كه له رۆژی كوژرانی ئیمامی حسێن سازده‌درێت له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو، مه‌راسیمه‌كه به به‌شداری زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی شیعه‌ی ناوخۆی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
پێشتر به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاند بوو كه به هۆی بوونی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا ته‌نها رێگا به عێراقیه‌كان ده‌درێـت به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بكه‌ن، بۆیه هیچ كه‌سێكی بیانی له ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی به‌شداری نه‌كرد.ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی ئێران
له لاسه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندووه كه عێراق ڕێگا نادات زیارەت کارانی ئێران بێتە خاکی عێراق كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ئێمه دروست كردووه