سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەدان

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 11:00 گەیشتە بەغدا و کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ کازمییە، دووەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت. دواتریش لەگەڵ عەممار حەکیم کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەی چوارەمیشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقە.

Back to top button