بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دو پرۆژەی دیکە لە هەڵەبجە دەکەونە بواری جێبەجێکردن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پرۆژەی پردی تووەقووت و ناوچەی پیشەسازی قورس لە هەڵەبجەی شەهید بودجەی بۆ تەرخان کراوە و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن .
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆ دروستكردنی پردی تووه‌قوت و قیرتاوكردنی ڕێگاكه‌ی ته‌رخان كردووه”.
هاوکات كاوه عه‌لی ئاماژه ی بەوە کردووە : “سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی پێی ڕاگه‌یاندین، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه كراوه پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت و قیركردنی ڕێگاكه ته‌نده‌رینی بۆ بكرێت”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کاوە عەلی باس لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی ڕابردوی هەڵەبجەییەکان دکات و دەڵێت سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه قسەی کرد و ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە، پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانی كێشه‌ی زه‌وییه‌كه یه‌كلایی دەکەنەوە، ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانان بێن و زه‌وییه‌كه وه‌ربگرن و ناوچه‌ی پیشه‌سازیی قورس دروست بكه‌ن”.