به‌ مووشه‌ك هێڕشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێڕشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و چه‌ند كاتیۆشایه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باشوری به‌غدا كرایه‌ ئامانج

میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ كاتیۆشا هێڕشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باشوری عێراق و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیایه‌ك له‌ باره‌ی زیانه‌كانی سه‌ربازگه‌كه‌ رانه‌گه‌یێندراوه‌.

جێی باسه‌ سه‌ربازگه‌ی تاجی یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌كانی عێراق كه‌ له‌ رابردوو ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سودیان لێ وه‌رگرت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.

Back to top button