بەفەرمانی مەسرور بارزانی پرۆسه‌یه‌كى دیكه‌ى تاپۆكردنى زه‌وییه كاره‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌یه‌كى دیكه‌ى تاپۆكردنى زه‌وییه كاره‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/9/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ڕاسپاردەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەیەكی دیكەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان بەڕێوە دەبات، كە شەش هەزار پارچە زەوی دەبن لە سنووری باغمرە شەهاب.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: ژمارەی ئەو زەوییانەی پێشتر بەشێوەی كارت لە سنووری شارەوانیی هەولێر دابەش كراون، نزیكەی 125 هەزارە و ئێستاش شارەوانیی هەولێر دەیەوێت بە قۆناغ ئەو زەوییانە تاپۆ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین لێژنەی هەماهەنگی لەنێوان شارەوانیی هەولێر و تاپۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ پێك هێنراون، ئامانجیش لەو پرۆسەیە تاپۆكردنی سەرجەم ئەو زەوییە كارتانەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لە ڕووی یاساییەوە سوودمەند بن لە تاپۆكردنی ئەو زەوەییە كارتانە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان”.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى باسى له‌وه‌ش كردووه، لەو 125 هەزار پارچە زەوییە كارتانە تاوەكوو ئێستا نزیكەی 65 هەزار پارچەیان تاپۆ كراون، ئێستاش لەڕێگەی تاپۆی دووی هەولێر و شارەوانیی هەولێر، شەش هەزار پارچە زەویی دیكەی كارت لە سنووری باغمرە شەهاب كە دەكەوێتە نزیكەی شارۆچكەی دارەتوو، تاپۆ دەكات.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، ئەو لێژنە هاوبەشەی بۆ تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر پێك هێندراوە، جگە لەو شەش پارچە هەزار زەوییەی باغمرە شەهاب، كار بۆ تاپۆكردنی سەرجەم زەوییە كارتەكانی دیكەی سنووری هەولێر دەكات، وەك پیرزین، كانی قڕژاڵە، باغمرە شەهاب، باغمرە منارە و چەندین شوێنی دیكەی شاری هەولێر، هەروەها نزیكەی 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش لە هەولێر هەن، شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان سەرجەم ئەو یەكە نیشتەجێبوانەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان تاپۆ دەكات.