گەنجێک لەبەغدا پێنج کەسی خێزانێکی کوشت
شەوی رابردو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵیان بەتۆمەتی کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانێک لە ناوچەی ئەمین لە بەغدا پایتەخت دەستگیرکردوە و تۆمەتبار دانیاوە بە تاوانەکەیدا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، چەکدارێک چووەتە ماڵێکی ناوچەی مەشتەل لە بەغدا، گوللـەی لە هەموو ئەندامانی خێزانەکە داوە، کە لە دایک، باوک و سێ منداڵ پێکهاتوون و هەموویانی کوشتووە.
رووداوەکە، ئێوارەی دوێنێ روویداوە و ئاماژە سەرەتاییەکان بەگوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، دەریدەخەن “ئەو کەسەی تەقەی کردووە، ناسیاوی خێزانەکە بووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو گەنجەی تۆمەتەکەی دراوەتە پاڵ لەدایکبوی ساڵی 2000ەو تائێستا هۆکاری روداوەکە نەزانراوە، لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە.