بە وێنە : لە وڵاتێک خەڵک مردن هەڵدەبژێرن تا مانەوە لە ماڵەوە لە ترسی کۆرۆنا

 

رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل باس لەوە دەکات ، خەڵک مردنیان هەڵبژاردووەو هاوار دەکەن ناتوانن لە ترسی کۆرۆنا لە پێش مردندا بمرن ، بۆیە ڕژاونەتە لە کەنار دەریای ئیپانمای.

وەک لە وێنەکاندا دیارە هەزاران کەس لە کەنار دەریای ئیپانمای شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل گردبوونەتەوە و ڕێنمایـیەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنایان پشتگوێ‌خستووە. ژمارەیەکیان بە میدیاکانیان گوتووە چیتر ناتوانن لەوە زیاتر لە ماڵەکانیان بمێننەوەو مردنی پێش مردن بە کۆرۆنا هەڵنابژێرن .

بەرازیل

جێگەی ئاماژەیە ئەم هەڵوێستەی بەرازیلیەکان لە لاتیكدایە کە ، بەڕازیل دووەم وڵاتە لە پاش ئەمەریکا کە بەرزترین ژمارەی گیان لەدەستدانی هەبێت بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە و سێـیەم وڵاتە لە پاش ئەمەریکا و هندستان بەرزترین ژمارەی حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردبێت. بەپـێی دوایـین ئاماری ئەو وڵاتە زیاتر لە 4 ملیۆن کەس تووشبوون و لەوانە 127 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.

 

بەرازیل
Back to top button