بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت ، پرۆژەیەکی گرینگی کارەبا لە ناوچەی بەرانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێت

 

پرۆژەی کارەبای بەرانەتی و زرارەتی بڕی 2 ملیار و 250 ملیۆن دیانری بۆ تەرخان کراوە

لەمبارەوە حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سێ پڕۆژە بە بڕی 2ملیار و 250ملیۆن دینار بۆ چارەکردنی کێشەی کارەبا لە ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن

حەمەد لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات ، پرۆژەکان ئەوانیش بریتین لە دانانی وێستگەی مۆبایل بە بڕی ملیارێک دینار و راکێشانی ھێڵەکانی کارەبا بە بڕی 75ملیۆن دینار و سێ فیدەریش رادەکێشرێن، کە ئەوانیش تێچووەکەیان 500ملیۆن دینارە

لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا تایبەت بە دامەزراندنی وێستگەی موبایل گوتی : ، ئەوەی وێستگەی مۆبایل لە مانگی 12 دەگاتە ھەرێمی کوردستان و راکێشانی فیدەرکانیش پارەی بۆ خەرج کراوە و تەنھا ماوە بدرێتە کۆمپانیا و جێبەجێ بکرێت.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، بارزۆریی سەر کارەبای ئەو ناوچانە چارە دەکرێت و، ھەر ناوچەیەکیش پێویستی بە پڕۆژە ھەبێت و کێشەی کارەبای ھەبێت، چارەسەری بۆ دەکرێت

Back to top button