هه‌فته‌ی داهاتوو بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك هاوكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند مانگی رابردوو بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه‌و چه‌ندین كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌ بوونه‌ قوربانی وه‌ك رێز گرتنێك له‌ ماندووبوونی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ بواری رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كاریان كردووه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت خه‌لاتیان ده‌كات.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هەفتەیی داهاتوو دیاریی سەرۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی وەك هاندان بەسەر پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ئەوانەی لە كوفید ١٩ كاریان كردووە دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ ره‌نگه‌ دیاریه‌كه‌ له‌ كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت،به‌و پێیه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شده‌ركێت

Back to top button