عێراق یەكێكیە لە گەندەڵترین وڵاتی دونیا

خواكوڕك

شەفافیەتی نێودەوڵەتی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاو كردەوە كە گەندەلترین وڵاتن لە جیهان، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە گەندەڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی ولاتانی جیهان،

لە راپۆرتەكەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی دا باس لە عێراق دەكات كە هەموو ناوچەكە بەخۆیەوە دەگرێت، بەهەرێمی كوردستانیشەوە، كە یەكێكە لەولاتە گەندەڵەكانی جیهان، وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە،وڵاتانی كوریای باكوور، سۆماڵ و باشووری سودان سێ وڵاتی یەكەمی گەندەڵن و لە بارەی ئەمریكا و بریتانیاش ھۆشداری دراوە، پاش ئەوەی لە خشتەی ریزبەندی گەندەڵی دابەزیون.

لە لایەكی ترەوە دانیمارك، نیوزیلەند و فینلاند لەو سێ وڵاتەنەن كە كەمترین گەندەڵیان ھەیە و زۆربەی 10 وڵاتی یەكەمی شەفاف لە ئەوروپان؛ بەڵام سینگاپور لە ئاسیا و كەنەدا لە ئەمریكای باكوور لە ناو ئەو 10 وڵاتەدان.

10 وڵاتی گەندەڵی جیھان لە ئاسیا و ئەفریقان و یەكێكیشیان لە ئەمریكای لاتینە.

نزیكەی 70% لە 176 وڵاتی جیھان پلەی خوارەوەی 50 یان ھەیە، كە پلەكانی گەندەڵی لە زیرۆ بۆ 100 دەستپێدەكات و ژمارەی زێرۆ بە مانای تەواو گەندەڵ و 100یش شەفافییەتی تەواوە.

عێراق نومرەی 17 لەسەر 100 ھەیە و لە كۆی 176 وڵاتی جیھان لە ریزبەندی 166 دایە.

Back to top button