دەستەی نەزاهەی عێراق ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار لە عێراق بە شێوەی نایاسایی براوەتە دەرەوە
لە چەند ساڵی رابردوو لە عێراق میلیشیا چەکدارەکان و حزبە سیاسیەکان لە رێگای دەیان پڕۆنەی وەهمی و رێککەوتنی ژێر بەژێر دەیان ملیار دۆلاریان دەست خستووە جگە لەوە دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشکرای دەکات کە، لەساڵی 2003ەوە تاوەكو ئێستا 40 بۆ 50 ملیار دۆلار بەشێوەی نایاسایی لەعێراق بردراوەتە دەرەوە.
محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی نەزاهەی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند: ” بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەستەی نەزاهە کەوتوون لە ئەنجامی بەدوا داچونی دەستەکەیان دەرکەوتووە تا ئێستا لە نێوان 40 بۆ 50 ملیار دۆلارە لە عێراقەوە بەشێوەی نایاسایی بردراوەتە دەرەوە”.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێستادا لەسەروو بەندی کۆکردنەوەی زانیاریەکانن لە هەوڵدان ئەوپارانە بگەڕێننەوە عێراق بۆ ئەم مەبەستە دەستەی نەزاهە بۆ بەدواداچوونەكانی داتابەیسێكی وردی لەسەر دۆسییەكە دروست كردووە، هەموو ئەو پارانەی ئەژماركردووە بەشێوەی قاچاغ لەدوای ساڵی 2003ەوە بردراوەتە دەرەوە”.
ئەو بەرپرسە روونیشیكردەوە، دەستەی نەزاهە لەساڵی 2014ەوە فەرمانگەیەكیان دروستكردووە بۆبەدواداچوون لەسەركەیسی بردنەدەرەوەی پارەی عێراق گوتیشی: “دەستمان بە پشكنین كردووە لە ناوەوەی عێراق و دەرەوەی عێراقیش بەدواداچوونمان كردووە و لیژنەشمان پێكهێناوە، بە پێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانیش داوای هاوكاریمان لە وڵاتان كردووە”.